قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لەخوشک و برا کریستیانەکان دەکات

  2023-04-08 21:04      230 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەبۆنەی جەژنی قیامەوە بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا کریستیانەکان دەکات. ئەمە دەقەکەیەتی...

بەبۆنەی جەژنی قیامەوە بە گەرمی پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برا کریستیانەکانی کوردستان و عێراق دەکەم. 
لەم بۆنەیەدا جارێکیتر جەخت دەکەینەوە لەسەر پتەوکردنی کلتوری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و عێراق. کوردستان وەک رابردوو و بۆ هەمیشە بێ جیاوازی نیشتمانی هەموو پێکهاتەکانی دەبێت و شانازیش بەو فرەڕەنگییەوە دەکات.
هیوادارم خوشک و برا کریستیانەکانمان لە سایەی ئارامی و ئاسایشدا جەژنێکی پڕ لە خۆشی و شادییان هەبێت.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو