هێزه ئەمنیەکانی هەولێر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNK دادەخەن

  2023-04-09 11:32      330 جار بینراوە        کۆمێنت


بریاربوو ئەمرۆ سەعات ١١ی پێشنیوەرۆ ، لە بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە شاری هەولێر ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر فرۆکەخانەی سلێمانی بکەن ، بەڵام بەر له دەستپێکردنی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە هێزه ئەمنیەکانی هەولێر چواردەوری بارەگای کەنەکە دەگرن و دایدەخەن.
هێزه ئەمنیەکانی هەولێر ، رێگری لە چوونە ژوورەوە و هاتنەدەرەوەی هەر کەسێک دەکەن بۆ بارەگای کەنەکە.
هێزە ئەمنیەکان ، رێگری لە رووماڵی رۆژنامەوانی و بڵاوە پێکردنی رۆژنامەنووسانیش دەکەن.
کۆنگرەی نەتەوەی کورد ، بریار بوو هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی ، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بخاتەروو و ئیدانەی بکات ،بەڵام هێزە ئەمنیەکانی هەولێر چواردەوری بارەگاکەیان گرتووە و نەیانھێشت کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئەنجامبدرێت .

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو