پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی زانیاریی نوێ له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكراده‌كات
2023-04-10 18:13     354 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی راپۆرتێك له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سهرفڕۆكهخانهی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه و ئاشكرای ده‌كات كه به‌ر له هێرشه‌كه:" توركیا ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه جێپێ ئهمریكییهكانتان هه‌ڵگرتووه‌و هه‌واڵگری ئه‌مریكاش فڕۆكه بێفرۆكهكانیان ده‌ستنیشان كردووه"، هه‌روه‌ك :" ڤیدیۆی هێرشه‌كه‌ش هه‌یه و ئامانجه‌كه‌ش لێدانی ئه‌و كاروانه بووه كه مه‌زڵوم عه‌بدی و تیمی سه‌ربازی ئه‌مریكای تێدابووه" و پێگه ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت:" ده‌بێت ئه‌مریكا ئاستی هاوكاری و سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رز بكاته‌وه و ئه‌وان هاوبه‌شێكی باشن".
گۆڤار‌و پێگه‌ی Washington examiner راپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردوته‌وه‌و كه مایكڵ رۆبن رۆژنامه‌نوس و توێژه‌ر ئاماده‌یكردوه كه پێشتر له‌پنتاگۆن كاری كردوه تێدا باسی رووداوه‌كه‌و كۆمه‌ڵێك گریمانه‌و پێشنیاز ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌قی راپۆرته‌كه‌یه:
"ڕۆژی 7-4-2023، ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له شه‌ڕی دژی داعش، كۆبوونه‌وه‌كانی له‌سلێمانی، كوردستانی عیراق كۆتایی پێهێنا، ئه‌و ماوه‌یه‌ك بوو له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تی ناوخۆیی كورد و به‌رپرسانی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه.
گروپه‌كه پێكه‌وه به كاروانێك به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه ڕۆیشتن، له‌وێ پلانیان دانابوو كه مه‌زلوم ببینن كه به گه‌شتێكی كورت هاتبوو و ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ رۆژائاوای كوردستانی سوریا.
له فڕۆكه‌خانه‌وه سه‌یری ڤیدیۆیه‌كی چاودێریم كردووه، پێنج ئۆتۆمبێلی جۆری SUV تێده‌په‌ڕن. دوای سێ چركه مووشه‌كێك كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ته‌قێنراوه به‌درێژایی كه‌ناری ڕێگاكه ده‌ته‌قێته‌وه.
گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی عیراق بۆ نه‌وت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه
هه‌واڵگری ئه‌مریكا به ماوه‌یه‌كی كه‌م فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیایان له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ستنیشان كرد و توركه‌كانیان ئاگادار كرده‌وه كه شوێنپێی ئه‌مریكییه‌كان دیاریده‌كه‌ن؛ ئۆپه‌راتۆره توركه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه كه گرنگی پێناده‌ن. له كاتێكدا هه‌ندێك له ڕۆژنامه‌نووسان گریمانه‌یان كردووه كه هێرشه‌كه‌ی توركیا به ئه‌نقه‌ست و ته‌نیا هۆشدارییه‌ك بووه بۆ واشنتۆن، به‌ڵام ڕاستییه‌كان "ئه‌مه پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه"، به‌ڵكو به‌هۆی بارانبارینی زۆری پێشووتره‌وه زه‌ویه‌كه تێرئاو و قوڕاوی بوو. ده‌وترێت مووشه‌كه‌كه پێش ته‌قینه‌وه‌ی چووه‌ته قووڵایی زه‌وییه‌وه، ڕه‌نگه شێداری زه‌وییه‌كه ژیانی ئه‌مریكییه‌كانی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕزگار كردبێت، بێجگه له ژیانی مهزلومیش.
ئه‌ردۆغان، شه‌ش هه‌فته‌ی تر ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته‌وه.
شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ردۆغان ئابووری توركیای تێكشكاندووه، هه‌روه‌ها دوو ده‌یه‌یه میدیاكان توركیای گۆڕیوه بۆ هاندان له دژی ئه‌مریكا و ئێستا توركیا دژترینی ئه‌مریكایه له‌جیهاندا، به ئامانجگرتنی مه‌زڵوم كه وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ی توركیا به‌رده‌وام به تیرۆریست ناوی ده‌بات و هه‌روه‌ها به كوشتنی ئه‌مریكییه‌كان، ئه‌ردۆغان ده‌توانێت مه‌یلی ناسیۆنالیستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دژه ئه‌مریكی له توركیا بۆخۆی رابكێشێت.
ئێستاپرسیارهكه ئه‌وه‌یه كه جۆبایدن چ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌بێت؟
له كۆشكی سپی دا مه‌یلێكی پڕ له كێشه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی وه‌ك ئه‌مانه په‌رده پۆش بكه‌ن و بیشارنه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئێستاوه ده‌ڵێت: "هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك ڕه‌نگه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان قازانجی هه‌بێت بۆ ئه‌ردۆغان، به‌ڵام ڕێگه‌دان به ئه‌ردۆغان به‌بێ سزا، ته‌نیا هانی ده‌دات كه ڕه‌فتاره ناپاكه‌كانی خۆی زیاتر بكات".
به‌ڵكو كاتی ئه‌وه هاتووه هۆشداری به ئه‌ردۆغان و ئه‌و توركانه بدرێت كه پشتگیری ده‌كه‌ن، ئاگادار بكرێنه‌وه كه هه‌ندێك كردار "هێڵی سوورن".
جگه له‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆره‌ملێ به‌رامبه‌ر به هێرشی توركیا بۆ سه‌ر كارمه‌ندانی ئه‌مریكی له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی دا، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌خلاقی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان تێكده‌دات، كاتێك هه‌مان كار ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه بایدن ده‌ستبه‌جێ سزای كۆمپانیای بایراكدار دا بسه‌پێنێت، كه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا دروست ده‌كات، ئێستا له سه‌رانسه‌ری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تیرۆر بڵاوده‌كاته‌وه، پێویسته كۆشكی سپی پڕوپاگه‌نده‌ی توركیا وهلابێت و فه‌رامۆش بكات كه ده‌ڵێن:" فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی بایراكدار له ئۆكرانیادا ڕۆڵیان هه‌بووه، ته‌نانه‌ت ڤلادیمیر زێلێنسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكرانیا، ده‌ڵێت:" میدیاكانی ڕۆژئاوا له باسی كاریگه‌رییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه زۆر زیاده‌ڕه‌وییان كردووه".
سه‌رباری ئامانجگرتنی ئه‌مریكییه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه، پێویسته كۆشكی سپی پێشنیاره‌كه‌ی بۆ فرۆشتنی فڕۆكه‌ی ئێف ١٦ به توركیا بۆ هه‌میشه له ڕه‌فه‌دا دابنێت، جگه له‌وه‌ش پێویسته پێنتاگۆن كۆتایی به دابینكردنی پارچه‌ی یه‌ده‌گ بهێنێت و كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكاش ده‌بێت هه‌موو هاوبه‌شی و هاوئاهه‌نگیه‌ك له هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ توركیا رابگرێت، هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ی هۆشدارییه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن به‌رگری و هه‌واڵگرییه‌كانی توركیاوه ئابڕووبه‌رانه‌یه، چونكه ئه‌مریكییه‌كان له كاروانه‌كه‌دا بوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێویسته سزای یاسای ماگنیتسكی به‌سه‌ر خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیادا بسه‌پێنێت، كه سه‌رپه‌رشتی به ئامانجكردنی ئێزدی و كورده ئاواره‌بووه‌كان ده‌كات له سێ وڵات‌دا، ( یاسای ماگنیتسكی رێگه به ئه‌مریكا ده‌دات سزای ئه‌و كه‌سانه بدات كه مافه‌كانی مرۆڤ پێشێلده‌كه‌ن و گه‌نده‌ڵن).
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سزای به‌سه‌ر هاكان فیدان سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا، بسه‌پێنێت و رێگه‌ی هاتوچۆی لێ قه‌ده‌غه بكات، چونكه نه‌ك هه‌ر فیدان به‌شدار بوو له لێدانی فڕۆكه‌خانه‌كه، به‌ڵكو وه‌ك بێژنگێك هه‌مووكات دزه ده‌كاته ناو ئێران، و كه له مێژه هاوسۆزێتی و به قووڵی هاوبه‌شیشه لهپشتیوانییه لۆجستی و سه‌ربازییه‌كانی توركیا بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. (داعش).
له هه‌مان كاتدا پێویسته ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی هاوپه‌یمانی دژه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)ئه‌نجامبدات به‌بێ ئه‌وه‌ی توركیا بانگهێشت بكات.
سه‌ركه‌وتنی دژه تیرۆر پێویستی به پاككردنه‌وه‌ی ماڵه و ده‌ڵاڵی هیچ ئه‌سپێكی ته‌ڕواده‌ی ناوێ.
له‌كۆتاییدا كاتی ئه‌وه هاتووه ئاستی هاوبه‌شی و هاوكاری سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌رز بكرێته‌وه، چه‌كی دژه فڕۆكه و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خۆیان بۆ دابین بكرێت، ئه‌وان هاوپه‌یمانێكی باشترن".
سه‌رچاوه: Washington examiner-
بابەتی زیاتر