ئاسایشی سلێمانی ٣ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات

  2023-04-10 20:33      357 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ٣ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەکات .

پاش دەستکەوتنی زانیاری لەسەر باندێک لە پارێزگای سلێمانی کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنان  و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە ، هێزەکانمان دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەری ئاسایش ، لێکۆڵینەوەی وردی دەستیپێکرد و لەئەنجامی چاودێری و بەدەستخستنی بەڵگە رۆژی هەینی ٧  / ٤ / ٢٠٢٣ لە هەڵمەتێکدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی مادەهۆشبەرەکان ٣ تۆمەتباری باندەکە دەستگیکران لە کاتی مامەڵەکردن و کڕین و فرۆشتندا کە بڕی ٧٨١ غرام مادەی کریستاڵی سپی دەستی بەسەردا گیراو تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا کرانەوە .


بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم 

١٠ / ٤ / ٢٠٢٣

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو