قوباد تاڵەبانی و وەزیرانی ناوخۆو پەرەپێدان و وەبەرهێنانی یۆنان کۆبوونەوە

  2023-04-28 22:50      133 جار بینراوە        کۆمێنت

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەجیا لەگەڵ وەزیری ناوخۆ ماکیس ڤۆریدیس، و وەزیری پەرەپێدان و وەبەرهێنانی یۆنان ئەدۆنیس یۆریادیس، کۆبۆوەو تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و سودوەرگرتن لەئەزمونی ئەو وڵاتە کرا. 
لەهەردوو کۆبوونەوەکەدا کە لەپەراوێزی کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دیڵفی لە یۆنان ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی نیسان ئەنجامدران،  باس لە دوا پێشهات و گۆڕانکاریی سیاسی و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئابوریی کرا.
قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی ئەو وڵاتەی کرد لەبەستنی کۆڕبەندی دێڵفی و هەرێمی کوردستانیش بەشدارە بەمەبەستی سود وەرگرتن لە یۆنان و وڵاتانی بەشداربوو لەبوارەکانی وەبەرهێنان و ژینگە و مافی مرۆڤ.
دواتر باسی چۆنییەتی پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرا و ئەوان ئامادەییان دەربڕی لەهاوکاری کردنی هەرێم لەو بوارانەی باس کران.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو