دەرباز کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ماڵی شەهیدان دەکات

  2023-05-06 17:05      225 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لە سەردانەکان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٦/٥/٢٠٢٣ لە شاری هەولێرو لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی ماڵی شەهید رێبازو شەهید مەلا سلێمانی کرد.
لەمیانی سەردانەکاندا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ خەبات و قوربانیدانی هەردوو خانەوادەو شەهیدانیان بەرزنرخاندو رایگەیاند کە لەرۆژانی خەباتدا هاوشانی هاوسەنگەرانیان رۆڵی دیارو کاریگەرو قارەمانانەیان هەبووە لە سەنگەرەکانی بەرگری.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وتیشی بەڵێنمان داوە لەسەر رێبازی شەهیدەکانمان بەردەوام دەبین و درێژەپێدەری کاروانی خەباتیان دەبین.
لای خۆیانەوە خانەوادەی شەهیدان رێباز و مەلا سلێمان سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ-یان کرد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو