دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی پێشمەرگە کۆبووەوە

  2023-05-06 18:18      309 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٦/٥/٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەو ئەفسەرو پلەداری پێشمەرگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کورتەیەکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان و هەڵوێستی یەکێتیی خستەڕوو.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی باسی لەرۆڵ و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە کرد کە هەمیشە پشکی شێریان بەرکەوتووە لە پاراستنی کوردستان، هەروەک باسی لە رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە کردو پاڵپشتی و پشتیوانی یەکێتیی بۆ هەموو جۆرە چاکسازییەک و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە خستەڕوو.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو