كونسوڵی بەریتانیا لەهەولێر: خۆشحاڵم كە سەرۆكوەزیران و جێگرەكەی كۆبوونەوە
2023-05-08 21:07     197 جار بینراوە      کۆمێنت
كونسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەولێر خۆشحاڵی خۆی بە كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەربڕی و بە هەنگاوێكی گرنگی ناوبرد. رۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەولێر پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە:" خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ بینیم سەرۆكوەزیران و جێگرەكەی كۆبوونەوە، ئەمە هەنگاوێكی سەرەتایی گرنگە، بۆ پێشكەوتن لە پرسە سەرەكییەكان لە رێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر ". ئەوەشی خستووەتەڕوو:" حكومەتێكی یەكگرتووی هەرێمی كوردستان لەبەرژەوەندی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستانی عێراقە ". كونسوڵی بەریتانیا دەشڵێت:" هیوادارم ئەمە سەرەتای پرۆسەیەكی رێككەوتنی ئاشتەوایی و هاوكاری بێت كە رێگە بە حكومەت بدات بەشێوەیەكی كاریگەر كار بكات و كار بۆ هەموو هەرێم بكات ".
بابەتی زیاتر