بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە جەلال شێخ ناجی
2023-05-11 21:16     751 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و لیوا روکن عومەر ساڵح، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی ٧٠ و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و خالید ماوەتی، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی دژەتیرۆر و ئاسایش و هێزەکانی کۆماندۆ.
لە دیدارەکەدا ئامادەبووان وێڕای هەواڵپرسی و بەخێرهاتنەوەی سەرۆک بافڵ، هیوای چاکبوونەوە و سەلامەتییان بۆ خواست لەبەرامبەر ئەو چارەسەرە پزیشکییەی لەماوەی رابردوودا وەریگرتووە.
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ ستایشی هێزە ئەمنییەکانی کرد کە ماندوونەناسانە لە خەمی پاراستنی ئارامیی هاوڵاتییان و سەقامگیریی هەرێمەکەماندان.
بابەتی زیاتر