بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی
2023-05-12 15:33     322 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرۆک بافڵ : هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان بەردەوام دەبێت .
لەدیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و شاڵاو عەلی عەسکەری و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی و هەنگاوی بونیادنەرانە کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە وڵات و سەرخستنی بەرنامەی چاکسازیی حکومەت.
لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەید عەمار حەکیم کرد لە بەرامبەر خەمخۆری و پەرۆشی بۆ تەندروستیی سەرۆک بافڵ و راشیگەیاند، هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان بەردەوام دەبێت و ئامانجمان بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرترە بۆ خەڵکەکەمان.
بابەتی زیاتر