کۆسرەت رەسول عەلی پێشوازی لە سەید عەمار حەکیم دەکات

  2023-05-12 17:20      320 جار بینراوە        کۆمێنت

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٢/٥/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی.

لەدیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە ئامادەی بوون، کۆسرەت رەسول بەخێرهاتنی وەفدی میوانی کردو باسی لە قووڵی و مێژوویی پەیوەندی نێوانیان کردەوەو رۆڵی بنەماڵەی ئال حەکیمی لە بنیادنانەوەی عێراق بەرزنرخاند کە رۆڵێکی قارەمانانەو شۆڕشگێڕانە بووە.

لەدرێژەی قسەکانیدا کۆسرەت رەسول جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هێزو لایەنە سیاسییە کوردستانی و عێراقییەکان کردەوەو رایگەیاند ئەرکە لەسەر هەموو هێزو لایەنەکان تەبایی و یەکڕیزی نێوانیان بپارێزن و بەگفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کێشەکان چارەسەر بکەن.

لای خۆیەوە سەید عەمار حەکیم دڵخۆشی خۆی بە باشی دۆخی تەندروستی کۆسرەت رەسول دەربڕی و رۆڵ و خەبات و قوربانیدانی بەڕێزیانی بەرزنرخاند کە لە سەردەمە سەختەکانی خەباتدا رۆڵی قارەمانانە و تێکۆشەرانەی هەبووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو