وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی گوندی شنف دەکات کە چەکدارانی داعش ھێرشیان کردبوە سەری
2023-05-13 00:20     327 جار بینراوە      کۆمێنت
وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی گوندی شنف دەکات و پشتوانی یەکێتی دەگەیەنێتە ناوچەکە.
وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا یەکێتی نیشتیمانی سەردانی گوندی شنف دەکات کە چەکدارانی داعش ھێرشیان کردبوە سەری و هەروەها بەشداری پرسەی سێ شەهیدەکەش دەکات، ئامادەی یەکێتی نیشاندا بۆ پشتوانی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی ناوچەکە لە چەکدارانی داعش.
وەفدێکی یەکێتی پێکهاتبوون لە ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی نەینەوا و بەھاوڕێیەتی وەفدێکی باڵا ئەمرۆ ھەینی ١٢ی ٥ی ٢٠٢٣ سەردانی گوندی شنفی ناحیەی نەمردوی خواروی پارێزگای نەینەوای کرد کە دوێنی تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندەکەیان دابوو بەھۆیەوە سێ کەس شەھید کرابوون، لەو سەردانەشدا وەفدەکەی یەکێتی چاویان کەوت بە پیاوماقوڵان و بەشێک لە چین و توێژەکانی ناوچەکە.
مەبەستی سەردانەکەی وەفدەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەیاندنی پرسەوسەرەخۆشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو بە خانەوادەی ھەرسێ شەھیدی دەستی تیرۆرستانی داعش ، لای خۆشیەوە لێپرسراوی مەلبەند پشتیوانی و ھاوکاری بەردەوامی یەکێتی بۆ دانیشتوانی گوندەکە دووپاتکردەوە ، بەڵێنی پێدان کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، ئامادەیە بۆ پاراستن گیانی دانیشتوانی ناوچەکە ، هەموو ڕێکارێک بگرێتەبەر.
بابەتی زیاتر