بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی کۆبووەوە
2023-05-13 19:39     446 جار بینراوە      کۆمێنت
مەکتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەڤاڵ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئامادەی بوو، وێڕای بەخێرهاتنەوەی سەرۆک بافڵ و گەڕانەوەی بە تەندروستییەكی باشەوە، رەوشی سیاسیی كوردستان و عیراق هەڵسەنگێندرا و دیدگای یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا. هەروەها جەخت لە یەكڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی كرایەوە بەئامانجی باشتركردنی ژیانی كۆمەڵانی خەڵك و گەشەپێدانی دیموكراسی.
مەكتەبی سیاسی خۆشحاڵی خۆی بەو كەشە ئەرێنییە ناوخۆییەی كوردستان و پەرۆشیی لایەنەكانی كوردستان و دۆستەكانی گەلەكەمان بۆ دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانی و یەكخستنی تواناكان دەربڕی و هیوای خواست حوكمڕانی و سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی گەشەكردنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.
بابەتی زیاتر