مەكتەبی سیاسی: یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، لەگشت قۆناغە جیاجیاكانی خەباتدا رۆڵی مەزنیان گێڕاوە
2023-05-14 17:38     199 جار بینراوە      کۆمێنت
لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستاندا، پیرۆزبایی لە سەرۆك و سكرتارییەت و گشت مامۆستایانی كوردستان دەكەین.
یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ، لەگشت قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی زانستی و پەروەردەیی و پیشەیی خۆیدا رۆڵی مەزنی گێڕاوە و لە خەباتی نەتەوایەتی و رزگاریخوازی گەلەكەشماندا، هەمیشە سەرقافڵەو پێشەنگ بوون و لەسەنگەری بەرگریدا چەندین مامۆستا گیانیان بەخشیوە .
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك چۆن لە گەرمەی خەباتی پێشمەرگایەتی شاخ ولەناوچە ڕزگاركراو و ئازادەكانی سنوری دەسەڵاتیدا شانبەشانی ئەركی پێشمەرگایەتی هەلێكی گونجاوی بۆكاری ڕێكخراوە پیشەییەكانیش ڕەخساندبوو، لە ئیمڕۆی حوكمڕانی شاریشدا زیاتر و باشتر پشتگیری لە ئامانج و داواكارییەكانی ڕێكخراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەكات بۆ داكۆكی كردن لەمافەكانی گشت مامۆستایان و برەودان بەبواری پەروەردە و خوێندن و زانست لەكوردستاندا .
هەرلەم یادەدا، پشتیوانی تەواوی داوا ڕەواكانی مامۆستایان دەكەین، بەتایبەت لەبەرزركرنەوەی پلەوگێرانەوەی پاشەكەوت و زیادكردنی مووچەی خانەنشینی و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانێكی سەربەرزانە بۆیان، هەمووئەمانە بە فاكتەری گەشەو پێشكەوتنی پرۆسەی پەروەردەوزانست دەبینین.
لەم یادە پرشكۆیە سڵاوی ئەمەك و وەفاداری دەنێرین بۆئەومامۆستا تێكۆشەرانەی لە وێستگە جیاجیاكانی خەباتداخزمەتیان كردووەوهەمیشە چرای پەروەردەو زانستیان بڵند راگرتووەودڕییان بەشەوەزەنگی تاریكی داوە.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر