سەمیر هەورامی ؛ پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی گشتی لەهەرێمی کوردستان پڕۆژەی هەموو لایەنەکانی حکومەت بووە
2023-05-14 20:04     192 جار بینراوە      کۆمێنت
سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند؛ پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی گشتی لەهەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ پەسەند کرا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژەی هەموو لایەنەکانی حکومەت بووەو بە کۆی دەنگی سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران و هەموو ئەندامانی ئەنجومەن پەسەند کراوە.
سەبارەت بەوەی گوایە هەندێک لایەن لە دژی بوون، سەمیر هەورامی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و وتی؛ گفتۆی ورد کراوە لەبارە چۆنییەتی دارشتنی پڕۆژەکە، ئەگینا هەموو لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت، لەگەڵ ناوەڕۆک و ئامانجی ئەو پڕۆژەیە بوون و بەهیچ شێوەیەک رەتنەکراوەتەوە.
وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیران جەختیشی کردەوە کە؛ هیچ کەسێک دژی نەبووە و هەمووان لەگەڵ ئەو مەبدەئە بوون کە پێویستە بۆ رێکخستنەوەی دارایی هەرێم، داهات و خەرجییەکان ناوەندی بن و مووچە سیادی بێت.
بابەتی زیاتر