وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ سەردانی یەکێتیی مامۆستایان دەکات

  2023-05-15 18:13      257 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە سەردانەکە

لە (٦١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥/٥/٢٠٢٣ وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئەندامیەتی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی سەردانی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانیان کردو چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش کردن.
لەمیانی سەردانەکەدا، دەرباز کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە یەکێتی مامۆستایان کردو ستایشی رۆڵی مامۆستایانی کرد لە پەروەردەکردن و پێگەیاندنی نەوەکانی داهاتوودا، پاڵپشتی و پشتیوانی هەمیشەی یەکێتیی بۆ مامۆستایان دووپات کردەوە و رایگەیاند بەهەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو