دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لەکونسوڵی ئەمریکا دەکات
2023-05-15 21:44     278 جار بینراوە      کۆمێنت
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 15/5/2023 لە شاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە زەهرا بێڵ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و هەنگاوەکان بەئامانجی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان، هەردوولا بەراشکاوی دیدو تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو و دەرباز کۆسرەت رەسول رایگەیاند کە یەکێتیی پێداگرە لەسەر چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بەئامانجی خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و جێبەجێکردنی داخوازییەکان.
بابەتی زیاتر