خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خێزان و خانەوادەی هونەرمەندانی كۆچكردو دێنێ بەكر و ھادی مەحمود بەسەردەكاتەوە

  2023-05-16 20:52      309 جار بینراوە        کۆمێنت

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خێزان و خانەوادەی هونەرمەندانی كۆچكردو دێنێ بەكر و ھادی مەحمود بەسەردەكاتەوە.
بۆ گەیاندنی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە شاری سلێمانی سەردانی خانەوادەی هەریەك لەهونەرمەندانی كۆچكردو دێنێ بەكر و ھادی مەحمود ناسراو بە(حەمەتاڵ)ی كرد.
لەو سەردانەیدا، خاتوو شاناز، لەنزیكەوە پرسە و سەرەخۆشیی قوڵی خۆی بۆ خێزان و ئەندامانی خانەوادەكەیان دەربڕی، هیواشی خواست ئەوە دواكۆست و ناخۆشییان بێت و پەروەردگار سەبووری و ئارامییان  پێببەخشێت.
لای خۆیانەوە، خانەوادە و كەسوكاری هونەرمەندانی كۆچكردو، زۆر سوپاسی خاتوو شاناز-یان كرد بۆ خەمخۆری و سەردانیكردن و بەسەركردنەوەیان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو