بەئامادەبوونی سەرۆک کۆمارو خانمی یەکەمی عیراق فێستیڤاڵی ساڵانەی زانکۆی سلێمانی کرایەوە

  2023-05-18 15:32      347 جار بینراوە        کۆمێنت

فێستیڤاڵی ساڵانەی زانکۆی سلێمانی کرایەوە
بەئامادەبوونی دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆککۆمار و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق، لەژێر دروشمی (زانکۆ لە شاڕێی متمانەی کۆمەڵگەدا) فێستیڤاڵی ساڵانەی زانکۆی سلێمانی کرایەوە. 
لەو فێستیڤاڵەدا کەرۆژی پێنج شەممە ١٨/٥/٢٠٢٣ و بەئامادەبوونی وەزیرانی ڕۆشنبیری و کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک کەسایەتی و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو، چەندین چالاکیی زانستی و کلتوریی و هونەریی و ژینگەیی شایستە پێشکەشکران.
هاوکات چەندین پڕۆژە و چالاکی ناوازەی خوێندکارانی کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی  و گەنجانی بەهرەمەند نمایش کران، لە بوارەکانی(پزیشکی، یاسایی، ئەندازیاری، وەرزشی، کشتوکاڵی، هونەری، میدیایی،  زانستی) و چەندین بواری دیکەی جێ بایەخدا. 
هەر لەرێورەسمەکەدا خانمى یەکەمى عێراق کۆبەرهەمی نوسەر و پارێزەر و سیاسەتمەدار مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-ى پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کرد و ستایشى بەرێزیان و مامۆستا و خوێندکارانى زانکۆى دایکی کرد بۆ رێکخستنى فێستیڤاڵەکە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو