رەفعەت عەبدوڵا: هەنگاوەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە لەپێناو ڕێکخستنەوەو گەشەپێدانی ئۆرگانەکانی یەکێتی جێگەی ستایش و دەستخۆشیە

  2023-05-18 21:39      169 جار بینراوە        کۆمێنت

هەڤاڵ بریاردەری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی لەهەنگاوەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە دەکەن بۆ رێکخستنەوەو گەشەپێدانی ئۆرگانەکانی یەکێتی لەدەرەوەی وڵات.
رۆژی پێنج شەممە 18ی 5ی 2023، هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا بڕٍیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەب و ئەندامانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە ستایشی کاروچالاکیەکانی مەکتەبەکەی کرد کە لەماوەی رابووردودا بەو پەڕی لێبوردەییەوە ناویانە لەپێناو گەشەپێدانی ریزەکانی یەکێتی.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە پەیوەندیەکانی نوێنەرایەتیەکانی هەرێم و پشتیوانی و هاندانی  ناوەندی دەرەوە بۆ بینینی رۆڵی گەورەتر لە گەشەپێدانی دۆزی رەوای گەلەکەمان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بەوردی بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی لەگەڵ عیراقی  فیدراڵ و کاراکردنەوەی بەشداری لە حکومەتی هەرێم و پتەوکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ لایەنە کوردستانیەکان خستە ڕوو و لەو بارەیەوە داوای لە هەڤاڵانی ناوەندەکانی دەرەوە کرد ئەوانیش لە ناو کارکردنی ئۆرگانەکانی یەکێتیدا تەئکید لەسەر ئەو هەماهەنگیانە  بکەنەوە. 
پاشان هەڤال پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو هەڤاڵانی  ئەندام مەکتەب چەندین سەرنج و تێبینی وپێشنیار لەسەر نەخشەو پلانی ئایندەی کارکردنی ناوەندەکانی دەرەوە گفتوگۆو پرس و رایان لەبارەوە ئاڵوگۆر کرا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو