هێڵی سەوز رایەڵەیەکی بەردەوامیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و خەڵکی خۆشەویستی کوردستانە
2023-05-20 22:00     590 جار بینراوە      کۆمێنت
هێڵی سەوز (Green Line) سەنتەرێکی پەیوەندیکردنەو لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دامەزراوەو سەرپەرشتی دەکرێت. ئەرکی سەنتەرەکە بریتییە لەوەرگرتنی داواکاریی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و دەرەوەی وڵات.
هێڵی سەوز لەئەمڕۆوە کارەکانی دەستپێدەکات و هاووڵاتییان دەتوانن هەر سەرنج و پێشنیارێک یاخود رەخنەو سکاڵایەکیان هەیە دەربارەی کاروباری رێکخراوەیی یەکێتی یان حکومەت، پەیوەندی بکەن و دەنگی خۆیان بگەیەنن.
دەمانەوێت دڵنیایی بەهەموولایەک بدەین هەر داواکارییەک پەیوەست بێت بەکاروباری حزبی، لەلایەن تیمێکی تایبەتی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و کار لەسەر سکاڵاو پێشنیارەکان دەکرێت. هەموو ئەو سەرنج و پێشنیارانەش کە پەیوەستە بەحکومەتەوە، وەک راسپاردە پێشکەش بە تیمی یەکێتی لەحکومەت دەکرێت و بۆ هەر کەیسێک وەڵامدانەوەی پێویستیان دەبێت.
هێڵی سەوز رایەڵەیەکی بەردەوامیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و خەڵکی خۆشەویستی کوردستانە. هەموو دەنگە جیاوازەکان بەلێپرسراوە حزبی و حکومییەکان دەگەیەنێت و لەخزمەت هەموو چین و توێژە جیاوازەکاندایە. بەبێ گوێدانە پێشینی حزبی، ئاینی و نەتەوەیی هەموو سەرنجەکان وەردەگرێت و بەدواداچوونیان بۆ دەکات.
هاووڵاتییان دەتوانن لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە تاوەکو ١٢ی شەو لەرێگەی ئەم ژمارەیەوە پەیوەندی بە (هێڵی سەوز)ـەوە بکەن:
0535979
نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر