مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی: لێكتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆرێك لە پرسەكان هەبوون
2023-05-21 16:19     184 جار بینراوە      کۆمێنت
كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی كۆتایی هات و راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام كۆبوونەوە و راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، بارودۆخی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەردوولا تەوەری گفتوگۆكان بوون و لێكتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەكان هەبوون، لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هەندێك بابەتی تر كە پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا بڕیاری پێویستی لێ دەدرێت
بابەتی زیاتر