هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا سەردانی مەكتەبی گەشەپێدانی بیرو هوشیاری كرد

  2023-05-21 17:23      256 جار بینراوە        کۆمێنت

لەچوارچێوەی رێكخستنەوەی ئەركی ئۆرگانەكانی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ئەمڕۆ 21 ی 5ی 2023  هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سەردانی مەكتەبی گەشەپێدانی بیرو هوشیاری كرد.
 لە كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ لێپرسراو و ستافی مەكتەب سەرەتا بڕیاردەری دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی خەڵاتی رێز لێنانی بەخشیە هەڤاڵ هەوراز محەمەد ئەندامی مەكتەبی بیروهوشیاریی كە وەك سینەماكارێكی كورد لەفێستیڤاڵی ( رۆژانی سینەمای عێراقی) سەركەوتنی بەدەستهێنابوو .
پاشان هەڤاڵ ئارێزعەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی گەشەپێدانی بیروهوشیاری پوختەیەكی لەسەركاروچالاكیەكانی بۆردوبەشەكانی مەكتەبەكەیانی پێشكەش كردكە لەبەردەوامی كردنەوەی چەندین خول وكۆڕ وسیمیناری گەشەپێدانی بیردا بۆمەڵبەندوئۆرگانەكانی ترجێگەدەستیان دیاربوەولە بەردەوامیدان بەدەرچواندنی گۆڤاری وەرزیی  نوێبوونەوە، هەروەها بۆردی ئەكادیمیای كادران توانیویانە لەخولەكانیانداچەندین كادرپێبەگەیەنن.
هەرلەقسەكانیداروناكی خستە سەرپرۆژەكانی داهاتووشیان. 

پاشان هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا، كورتەیەكی لەسەر بارودۆخی سیاسی عیراق وكوردستان وپێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەم قۆناغەدا بۆ ئامادەبوان باسكرد كەیەكێتی لە ئاستی باڵادا پەیوەندیەكانی رێكخستۆتەوە ولە عێراق وهەرێمی كوردستان لەگەڵ گشت لایەنەكاندا لە گفتوگۆدایە،  كە بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن  كاربكرێت بۆ جێگیر بوونی بارودۆخی سیاسی وئابوری  ناوچەكەو پێكەوە تواناكانی هەمووان بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك  یەكبخرێن.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا هەڤاڵ  بڕیاردەری  دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی دەست خۆشی لە  هەڤاڵانی مەكتەبی گەشپێدانی بیرو وشیاری كرد،  بۆ ئەرك وكارەكانیان و هیوای بۆ خواستن كە هەوڵەكانیان زیاتر  بەگەڕ بخەن  و بەرنامەرێژی  بۆ كارو چالاكی  ئایندەیان بكەن بە جۆرێك كەرۆڵی گرنگ بگێڕن لە پەروەدەكردن و پێگەیاندنی كادری  پسپۆڕ بۆ ئۆرگانەكانی  یەكێتی.
پاشان  لە لایەن هەڤاڵانی مەكتەبی گەشەپێدانی بیرو هوشیارییەوە چەند پێشنیازو ڕاو پرسیارێك خرانە ڕوو وگفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو