بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە فۆتوشی ماتسۆمۆتو باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد

  2023-05-21 19:53      215 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بەردەوامی نێوان لایەنەکان کرایەوە بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی هەرێم و پرسی هەڵبژاردن، هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، زەمینەیەکی لەبار بۆ گەیشتن بە سازان و رێککەوتنی نیشتمانی هاتووەتە ئاراوە و هەموو هەوڵێکیشمان لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییاندایە.
سەرۆک بافڵ وتیشی، گفتوگۆکان لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەهەرێم بەردەوامە و هیوادارین ئەو خاڵانەی ناکۆکی لەسەرە، بەزووترین کات رێککەوتنی لەسەر بکرێت و هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

هەر لە دیدارەکەدا بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێکرا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو