سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: ناکرێت لایەنێک لە بەرژەوەندی خۆی و بێ گوێدانە بەرژەوەندی گشتی پرسی هەڵبژاردن بە لاڕێدا بەرێت

  2023-05-22 14:41      202 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆنگرەە رۆژنامەوانییەکە

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان داوا دەکات پرسی هەڵبژاردن بە گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکاندا چارەسەربکرێت، ده‌شڵێت: "لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە هەموارکردنەوەی یاساکە و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن یەک پاکێج بێت، بەڵام ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت کاراکردنەوەی کۆمسیۆنە بەبێ هەمواری یاساکە و پەشیمان بونەوەیە لەو رێکەوتنە".
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پرسی هەڵبژاردن پرسێکی نیشتمانییە و پێویستە سازانی لایەنەکانی لەسەر بێت، ناکرێت لایەنێک لە بەرژەوەندی خۆی و بێ گوێدانە بەرژەوەندی گشتی ئەو پرسە بە لاڕێدا بەرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "پێشتر لێکتێگەیشتن لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا بۆ پرسی هەڵبژاردن هەبوو، بەتایبەت لەنێوان لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت و لێکتێگەیشتنمان ئیمزا کردووە، کە پێویستە هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکرێتەوە هاوتەریب لەگەڵیدا کۆمسیۆنیش کارا بکرێتەوە، ناکرێت کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی جدی بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە نەنرابێت".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو