بۆ ڕێکخستنەوەی باشتری ئەرکەکان هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان کۆبۆوە

  2023-05-24 16:20      348 جار بینراوە        کۆمێنت

بۆ ڕێکخستنەوەی  باشتری ئەرکەکان و جۆشدانەوەی  خەباتی ئێستا و ئایندەی چین و توێژەکان لە ناومەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکاندا  ، ئەمڕۆ 24  ئایاری 2023 هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بە ئامادەبوونی هەڤاڵان جوتیار نوری لێپرسراوی مەکتەب و فریال عەبدوڵا لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە پیشەییەکان و سەرتیپ عەلی لێپرسراوی بۆردی وەرزش و  ئەندامانی مەکتەب  کۆبۆوە.
لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا هەڤاڵ بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، بۆ بەرچاو ڕونی زیاتری  ئامادەبوان  لەسەر بارودۆخی سیاسی  کوردستان و عێراق و ناوچەکە ڕۆڵ و پێگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستە ڕوو کە لە رێگەی گفتوگۆی سیاسی  ودبلۆماسیەوە گشت هەولێکی لەگەڵ  لایەنە کوردستانی وعێراقی و  نێردە دبلۆماسیەکان خستۆتە گەڕ بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە ئاسۆی  وڵات و ناوچەکەلەبەرژەوەندی گەلی کوردستان و گشت گەلانی عیراق بێت  لە دابین کردنی گشت مافەکانی هاووڵاتیاندا.
لە بارەی  دوا پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستانەوە  هەڤاڵ  رەفعەت  عەبدوڵا   وتی ئەوەی لە رۆژی 22 ی 5 سەرۆکی پارلەمان و پارلەمانتارانی  فراکسیۆنی  یەکێتی گرتیانە بەر تەئکیدکردنەوەی گیانی پەرۆشی یەکێتی  بوو  بۆ چارەسەرو دەستپێشخەری بەرپرسیارنە بۆ هەمواری یاسای هەلبژاردن و  ریوشوێنەکانی کاراکردنەوەی  کۆمسیۆن  تاکو ببنە  بنەماکانی هەلبژاردنێکی  پاک و بێگەرد .
 لە  تەوەرێکی  تری کۆبونەوەکەدا  هەڤاڵ  رەفعەت  عەبدوڵا  بریاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی  داوای لە هەڤاڵانی  مەکتەبی رێکخراوە  دیموکراتیەکان کرد بە بەرنامەو پرۆژەی نوێوە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ خزمەتی گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکی  کوردستان  و بە هەماهەنگی لەگەڵ مەکتەبەکانی تردا  کار لەسەرپێگەیاندنی  کادری پیشەیی  بکەن .
پاشان هەڤاڵ  جوتیار نوری  لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکان  کارو چالاکی مەکتەبەکەیان لە ماوەی رابووردودا  و بەرنامەی  کاری ئایندەیانی خستە ڕوو  کە بۆ نوێکردنەوەی  سەندیکاو رێکخراوەکان لە خۆ ئامادەکردندان  بۆ چەند هەڵبژاردنێک لەناو  رێکخراوەکاندا .

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو