پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی یەکێتیی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان

  2023-05-26 18:29      198 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی رێکخراوەکە دەکات.

دەقی پەیامەکە…
بەرێزان سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان
 بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەتانەوە  پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی زیاتری لاواندا.
وەک چۆن لە خەبات و تێکۆشانی سیاسیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەل و بواری بۆ پێشەنگی و سەرکردایەتیکردنی لاوان رەخساندوە، هەر لەو روانگەیەوە بووە رێكخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بە جۆرێک دەرفەتی کاری بۆ رەخساوە کە لە مێژووی تەمەنی پڕ کۆششی خۆیدا و لە رێگەی پڕۆژە و چالاكییەكانییەوە رۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی هۆشیاریی لاوان و هێنانەدی خەونەكانیاندا.
هیوادارین لە ئایندەی نزیکدا رێکخراوی ئازادیی لاوان بەداڕشتنی بەرنامەی کاری سەردەمیانە و سەرکردایەتیی خوێنی نوێوە کۆنگرەی خۆی ببەستێت و بەگوڕ و تینی زیاتر لە جاران خەبات بكات و ببێتە خەونی گشت لاوان لە تەواوی کوردستاندا.

مەكتەبی سیاسی                                                                                                                                                                               
 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو