هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی دەزگای دەستپاكی وچاودێریی دارایی كۆبۆوە
2023-05-28 18:57     347 جار بینراوە      کۆمێنت
یەكێتی لەپێناو خزمەتی گشتیدا كار بۆ رێكخستنەوەی خەرجییەكان دەكات.
هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی دەزگای دەستپاكی وچاودێریی دارایی گشتی یەكێتی كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا هەڤاڵ فەوزیە نظيف راپۆرتێكی لەسەرپێكهاتەو ئەركەكانی دەزگاكەیان پێشكەش كرد، كەخۆی لەرێكخستنەوەی خەرجیە داراییەكانی ئۆرگانەكانی حزبدا دەبینێتەوەو رێنمایی بەگشت یەكە ژمێریاریی و لێپرسراوی ئۆرگانەكان دراوەو بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیەش هەماهەنگی لە نێوان دەزگای دەستپاكی و چاودێری دارایی و سەرجەم ئۆرگانەكان دروست كراوە.
دواتر هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵابڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی كورتەباسێكی لەبارەی گرنگی رێكخستنەوەی خەرجیی ئۆرگانەكان پێشكەشكردو رایگەیاند: لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ بە دامەزراوەیی كردنی زیاتری ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رەچاوكردنی بارودۆخی كێشە داراییەكان كە لەهەرێم و عێراقدا مشتومڕی دروست كردووە، بە بەرنامەڕێژیی وردەوە هەنگاوی گونجاو بۆ رێكخستنەوەی خەرجیە داراییەكان گیراوەتە بەر لەپێناو خزمەتكردنی گشتی.
لەبەشێکی تری وتەكانیدا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی وێڕای دەستخۆشی لەستافی دەزگای دەستپاكی و چاودێری دارایی کە لەو هەنگاوانەدا رۆڵێكی گرنگیان بینیوە داواشی لێكردن بۆ گەشەپێدانی زیاتری ئەم بوارە لەگەڵ ناوەندە تایبەتمەندە ئەكادیمیەكاندا هەماهەنگی بكەن بۆ كردنەوەی خولی تایبەت لە پێناوی بەرزكردنەوەی تواناكان و پێگەیاندنی كادری پسپۆڕدا.
بابەتی زیاتر