شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی هەڤاڵ عومەر فەتاح دەکات
2023-05-29 21:21     504 جار بینراوە      کۆمێنت
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩/٥/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی هەڤاڵ عومەر فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
لەمیانی سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول خۆشحاڵی خۆی بە باشی تەندروستی هەڤاڵ عومەر فەتاح دەربڕی و خەبات و قوربانیدانی لەمێژووی کوردستان و یەکێتیی بەرزنرخاندو رایگەیاند سەرجەم تێکۆشەران و قارەمانانی یەکێتیی مایەی شانازی ئێمەن و درێژەپێدەری رێگاو کاروانی خەباتیان دەبین.
لای خۆیەوە هەڤاڵ عومەر فەتاح سوپاسی ئەو سەردانەی کردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی.
بابەتی زیاتر