ئاراس محەمەد ئاغا: یەکێتی پشتیوانی مامۆستایانی زانکۆی موسڵ دەبێت

  2023-05-29 22:36      313 جار بینراوە        کۆمێنت

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە(٢٠٢٣/٥/٢٩) ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی ٧ی نەینەوا لەبارەگای مەلبەند پێشوازیکرد لەژمارەیەك مامۆستایانی زانکۆی موسڵ بەسەرۆکایەتی دکتۆر سەعد.

لەدیدارێکدا مامۆستایانی زانکۆی موسڵ دۆخی ئێستای عیراق بەگشتی و موسڵ بەتایبەتی لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا تاووتوێکرد.

 تەوەرێکی تری دیدارەکە تایبەتکرابوو بەڕەوشی خوێندن لەپارێزگاکەو لێپرسراوی مەڵبەند پشتگیری و پشتیوانی یەکێتی بۆ مامۆستایانی زانکۆی موسڵ دەربری بۆ ھەر داواکارییەك بۆ باشترکردنی  خوێندن لە شارەکە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو