عەدنان موفتی و سەعدی ئەحمەد پیرە سەردانی سەید كاكە دەكەن
2023-05-29 22:46     1214 جار بینراوە      کۆمێنت
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (29/5/2023) لەشاری هەولێر هەڤاڵان عەدنان موفتی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی تێكۆشەری دێرین و كەسایەتیی ناوداری كوردستان بەڕێز(سەید كاكە)یان كردو لەدۆخی تەندروستیان پرسی و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروستییەكی باشیان بۆ خواست.
دواتر لای خۆیەوە بەڕێز سەید كاكە سوپاسی هەڤاڵان عەدنان موفتی و سەعدی ئەحمەد پیرە-یكرد بۆ ئەو سەردان و بەسەركردنەوەیان .
بابەتی زیاتر