سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ لێپرسراوی هەواڵگریی پێشمەرگە كۆبووەوە
2023-05-30 20:07     315 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ پۆلو شاڵاو عەلی عەسكەری، لێپرسراوی هەواڵگریی پێشمەرگە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەكەدا عەمید سیروان كەریم، راوێژكاری ئەمنی و هەواڵگریی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و عەمید گۆران بەرزان، یاریدەدەری ئەمنی و هەواڵگریی سەرۆكی یەكێتی ئامادەبوون.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی لە پۆلو شاڵاو عەلی عەسكەری بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك لێپرسراوی هەواڵگریی پێشمەرگە، هیوای سەركەوتنی لە بەرپرسیارێتییە نوێكەیدا بۆ خواست و رێنوێنیكرد بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكات و پشتبەستوو بە بنەما هەواڵگری و سەربازییەكان ئەركەكانی بەجێبهێنێت.
لەبەرامبەردا لێپرسراوی نوێی هەواڵگریی پێشمەرگە سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی سەرۆكی یەكێتی كرد و رایگەیاند، بەپشتیوانیی سەرۆك و هەڤاڵانمان هەموو هەوڵێك لەپێناو بەهێزتركردن و پتەوتركردنی هێزی پێشمەرگە و پایەكانی هەواڵگری دەخەینەگەڕ.
بابەتی زیاتر