سەرۆك بافڵ لە دەباشان پێشوازی كرد لە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ

  2023-05-30 20:14      490 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی كرد.‎لە دیدارەكەدا كاروباری رێكخراوەیی و رێكخستنەوەی ئۆرگانە حزبییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە فراوانكردنی هەمەهانگیی تەواو لەنێوان ئۆرگان و دامەزراوەكانی یەكێتی كرایەوە.‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی دامەزراوەكانی یەكێتی كرد و رایگەیاند، هەمووان لە هەر پلە و پۆست و ئۆرگانێكی یەكێتیدا بن بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن و هەوڵەكانیان لەپێناو خزمەتی هاوڵاتییان و چاكەی گشتیدا بێت. وتیشی، بەچاوی رێزەوە توانا و لێهاتوویی كادر، ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی تەماشا بكرێت و زەمینەیەكی لەباری كاركردنیان بۆ بڕەخسێنرێت تاوەكو پەرە بە تواناكانیان بدەن و خزمەتی كوردستان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو