بڕیاری كۆتایی لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان دەدرێت
2023-05-30 20:18     212 جار بینراوە      کۆمێنت
سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیاری كۆتایی لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان دەدات.
دادگای فیدراڵی عێراق سبەینێ جارێكی دیكە لەسەر سكاڵایەك سەبارەت بە یاساییبوون یاخود نایاساییبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، كە ئەو سكاڵایە لە دژی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە و داواكراوە یاسای درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان پوچەڵبكرێتەوە.
رۆژی ٢٤ی مانگ، دادگای فیدراڵی ھەشتەمین دانیشتنی سەبارەت بە تانەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا و تێیدا گوێی لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق گیرا بۆ زانینی رۆڵ و توانایان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم.
نوێنەری كۆمیسیۆنیش لە دادبینییەكەدا رایگەیاند، ئەوان بەپێی یاساكەیان دەتوانن پەیڕەو و رێنمایی بۆ ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم دابنێن و سەرپەرشتیی بكەن و رێكیبخەن، دادگاش بڕیاریدا نوسراوەكەیان وەربگرێت و بەشدارییان لە دۆسییەكە كۆتایی پێبھێنێت و كۆتایی بە دادبینی بھێنێت، سبەینێ دادگای فیدراڵی كۆدەبێتەوە بۆ راگەیاندنی دوابڕیاری سەبارەت بەكۆی دۆسیەكە.
بابەتی زیاتر