سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات
2023-05-31 20:22     374 جار بینراوە      کۆمێنت
پیرۆزبایی
لەجەژنی نیشتمانیی ،ساڵیادی دامەزراندنی ( ى.ن.ک) و هەڵایسانی شۆڕشی نوێدا، سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، برووسکەیەکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:
لەجەژنی نیشتمانیی ،ساڵیادی دامەزراندنی ( ى.ن.ک) و هەڵایسانی شۆڕشی نوێدا ،سەری رێز لە ئاست یادەوەری شەهیداندا دائەنەوێنین و سڵاوی گەرم بۆ کەس وکاری سەربەرزیان و گشت هەڤاڵانی دێرین و ئیمڕۆی خەباتی بێوچان دەنێرین .
لەم یادەمەزنەدا، بۆ زیندوو هێشتنەوەی مێژووی پڕلەسەروەرى تێکۆشان وخەباتی پڕ لە قوربانیدان ، بۆ گەشەپێدانی زیاتری ئەم کاروانەی یەکێتی، پەرەی زیاتر بە هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەمان دەدەین لە پێناوی بە دامەزراوەیی کردنی ئۆرگانەکاندا.
هەر لەم جەژنەدا و بۆ بەردەوام بوون لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال و جۆشدانەوەی کۆڕی خەبات ، ساز و ئامادەین بۆ راپەڕاندنی ئەو ئەرکانەی تێکۆشان کەلەپێشمانن .
سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر