رەفعەت عەبدوڵا: هەموو هەڤاڵان دڵنیائەکەینەوە یەکێتی وەک هەمیشە هێزە کاریگەرەکەی گۆڕەپانی خەبات ئەبێ لە کوردستان و عێراقدا

  2023-05-31 20:49      271 جار بینراوە        کۆمێنت
پیرۆزبایی

لەساڵیادی دامەزراندنی ( ى.ن.ک) و هەڵایسانی شۆڕشی نوێدا، رەفعەت عەبدوڵا حەمە ڕەش بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، بروسکەیەکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:

پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی حزبی شەهیدان.

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی 
نیشتمانیی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەڤاڵان و تێکۆشەران و کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان ئەکەم، یادی یەکێتی  یادی لە دایک بوونی قۆناغێکی نوێ خەباتە دژی دیکتاتۆریەت و یادی دامەزراندنی یەکەمین ئەزموونی کوردیە، لە ۱_٦_۱۹۷٥ وە تا بە ئەمڕۆ ئەگا ت هیچ هێزێک بە ئەندازەی یەکێتی جێ پەنجەی بەمێژووی خەباتی خەڵکی کوردستانەوە دیار نیە لەومێژوەوە تا ئەمڕۆ سەنگەری یەکێتی سەنگەری بەرگریە لەماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان ، ئەوبنەمایەی سەرۆک مام جەلال و هاوڕێکانی یەکێتیان لەسەر دامەزراند بنەما گشتییەکانی ئازادی و سەرفرازی بوە بۆ خەڵکی کوردستان و لەم پێناوەشدا هەزاران پێشمەرگەو سەدان فەرماندەو دەیان سەرکردەیان کردە قوربانی پاراستنی خاکی کوردستان، ئێستاش یەکێتی هێزی پاراستنی دیموکراسیەت و ماف و ئازادییەکانە لە خەڵکی کوردستان، بۆیە لەم یادەدا هەموو هەڤاڵان دڵنیا ئەکەینەوە یەکێتی وەک هەمیشە هێزە کاریگەرەکەی گۆڕەپانی خەبات ئەبێ لە کوردستان و عێراقدا، جارێکی تر لەم یادەدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دە ئەنەوێنین و سڵاو ئەنێرین بۆ کەس و کاری سەربەرزیان.

رەفعەت عەبدوڵا حەمە ڕەش

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو