ئاراس محەمەد ئاغا لە نەینەوا: سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر ھەمان رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبێت لە گرنگیدان بە خوشك و برایانی ئێزیدی
2023-05-31 22:11     286 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە بەسەرکردنەوەکە
بەبۆنەی (٤٨)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە ٣١ی ٥ ی ٢٠٢٣، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ی نەینەوا بەھاوڕێیەتی وەفدێکی باڵای مەڵبەند و کادرانی ناوچەکە لە مەراسیمێکدا لە کۆمەڵگای خەتارێ سنوری کۆمیتەی ئەلقوشی سنووری پارێزگای نەینەوا، سەنتەری گەنجانی کۆمەڵگاکەی کردەوە کە لەسەر بریاری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، دروستکرابوو.
لە کاتی کردنەوەی سەنتەرەکەدا، ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ی نەینەوا ڕایگەیاند : ھاتووین سڵاوی سەرۆك بافڵ-تان پێ رابگەیەنین و دیاری سەرۆك کە سەنتەری گەنجانە کۆمەڵگاکەیە بکەینەوە و پیرۆزبایی كردنەوەی سەنتەری گەنجان لە گەنجانی کۆمەڵگای خەتارێ و دەوروبەری دەكەین، هیوادارین هەموو گەنجانی ناوچەكە بە هەموو ڕەنگە جیاوازەكان سوود وەربگرن، چونکە سەرۆك مام جەلال گرنگی تایبەتی بە برایانی ئێزیدی داوە و بە پێکھاتەی رەسەنی داناون ، بۆیەش یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆك بافڵ لەسەر ھەمان رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبێت بە گرنگی دان بە خوشك و برایانی ئێزیدی لە دەڤەرەکە، هەر بۆیەش ئەمڕۆ لەسەر بریاری سەرۆك بافڵ ئەم سەنتەرە کرایەوە بۆ خزمەتی گەنجانی ئێزیدی.
لە درێژەی وتەکەیدا لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا ئاماژەی بە رۆڵی گەنجان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرد لە هەماهەنگی و کارئاسانی بەڕێوەبردنی وڵات و چۆنیەتی گەشەسەندنی کۆمەڵگا بە ئاراستەی ئاشتی و ئاوەدانی و پێکەوە ژیان و بەهێزترکردنی بنەماکانی دیموکراسی.
وتیشی : یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەرەتای دامەزراندنییەوە گرنگی بە رۆڵی گەنجان داوە و پشتیوانی لێکردوون ، ئێستاش بەهەمان شێوە پشتگیری هەموو پڕۆژەیەکی گەنجان دەکەین کە ببێتە مایەی خزمەت بەپاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی کۆمەڵگا.
بابەتی زیاتر