سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە یەكێتی دەكات
2023-06-01 11:08     230 جار بینراوە      کۆمێنت
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردووە و پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی دەكات.
دەقی پەیامەكە...
بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی دەكەم.
هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەكان، پێكەوە كار بكەن و هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بكەن و خزمەتكردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، بكەن بەڕێرەوی كاری ئێستا و داهاتوویان.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2023-6-1
بابەتی زیاتر