بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی کرد
2023-06-01 19:37     246 جار بینراوە      کۆمێنت
بزووتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی (48)ـەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی و تەواوی لایەنگرانی یەکێتیی دەکات.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان: سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەبۆنەى (48)ـەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەى بەڕێزو تهواوی ئهندام و لایهنگرانتان دەکەین.
لەکاتێکدا ئەم ساڵیادە دەکرێتەوە پێشهات و ئاڵنگاریی نوێى سیاسیی و ئابوریی و یاسایی چ لەسەر ئاستى ناوخۆ چ لەسەر ئاستى عێراق روبەڕووی میللەتەکەمان و هەرێمى کوردستان بوەتەوە، ئەم ئاڵنگارییانە هۆکارێکى مەترسیدارن لەسەر ژیان و گوزەرانى هاونیشتمانیان و قەوارەی هەرێمى کوردستان، هیواخوازین هەمو هێزە سیاسییەکان بە بەرپرسیارێتیى نیشتیمانیی لە پێناو بەرژەوەندییەکانى هاونیشتمانیان به دیالۆگ و تێگهیشتنی سیاسی کار بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکان بکەن و بەرژەوەندیە باڵاکانى میللەتەکەمان کارى لە پێشینەبێت.
لەم بۆنەیەدا، هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان دوپات دەکەینەوە لە یەکڕیزى و پێکەوە کارکردن لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستی خەڵک و دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ چارەسەری ناکۆکیەکان و دورخستنەوەی مەترسییەکان.
هەر شاد و سەرکەوتووبن
بزووتنەوەی گۆڕان
٢٠٢٣/٦/١
بابەتی زیاتر