بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بڵێسە جەبار فەرمان دەکات

  2023-06-03 22:11      1469 جار بینراوە        کۆمێنت

‎بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
‎بەڕێزان خانەوادەی سەربەرزی کاک مستەفا فەرمان
 
‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر کاک (مستەفا فەرمان)، برای سەرکردە و تێکۆشەری كوردستان و یەکێتی کاک جەبار فەرمانم پێگەیشت.
 
‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم كە نموونەی باڵای تێكۆشان و قوربانیدانن لەپێناو كوردستان.
 
‎لەخوای گەورە داواکارم هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
 
‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو