جەلال شێخ ناجی پێشوازی لە وەفدێکی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا کرد

  2023-06-06 15:25      409 جار بینراوە        کۆمێنت

جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە بارەگای ئاژانس لە قەڵاچوالان پێشوازی لە وەفدێکی  هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە هەرێم کرد .
لەدیدارێکدا دواپەرەسەندنە ئەمنی و سەربازییەکان و هەماهەنگییە هەواڵگرییەکان لەنێوان هەردوولا و هێزە عیراقییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکراو جەختکرایەوە لە پەرەپێدانی هاریکارییەکان لە پێناو سەقامگیری ئەمنی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان .
هەر لە دیدارەکەدا جەلال شێخ ناجی، هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و بەغدا و هێزەکانی هاوپەیمانان بە تایبەت ئەمریکای بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرد بۆ سەرخستنی هەوڵەکان لەپێناو ئارامی و ئاسایشی زیاتر و رایگەیاند دەرئەنجامی ئەم هاریکارییە چەندین ئۆپەراسیۆن و کردەی ئەمنی و سەربازی بەرهەمدار ئەنجام دراون و کاریگەریان لە سەردۆخی ئاسایش هەبووە کە بەدڵنییاوە ئەم پەیوەندییە بەردەوام دەبێت و بەهێزتری  دەکەین . 
لەبەرامبەردا فەرماندەی تیمی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بەردەوامی پشتیوانییەکانیانی بۆ پێدانی راوێژ و پێشخستنی توانا هەواڵگرییەکانی هەرێم دووپاتکردەوە .

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو