مەڵبەندی رێکخستنی یەکێتیی لەهەولێر، سکاڵا لەسەر ئاساییشی شارەکە تۆمار دەکات

  2023-06-07 12:17      792 جار بینراوە        کۆمێنت

مەڵبەندی 3ی رێکخستنی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر ئاسایشی هەولێر تۆمار دەکات بەهۆی گیانلەدەستدانی گوماناویی زیرەک شەهید عەلی محەمەدو لەمبارەیەوە د. مەجید محەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەند ئاشکرایدەکات ئەگەر سکاڵاکە لەهەرێم ئەنجامی نەبێت، ئەوا پەنا بۆ دادگاکانی بەغدا دەبن. 
هاووڵاتی زیرەک شەهید عەلی محەمەد، دوێنێ سێشەمە دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن ئاسایشی سەیداوای  هەولێر، پاش چەند سعاتێک تەرمەکەی تەسلیمی خانەوادەکەی کرایەوە، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ چوارشەمە تیمێکی پسپۆر لە پزیشکی دادی سلێمانی بەشداری لە توێکاری تەرمی ناوبراودا بکات.
 بە وتەی کەسوکارەکەی دوای چەند سەعاتێک لە دەستگیرکردنی لەلایەن ھێزێکی ئەمنییەوە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی گیانی لەدەستداوە. کەسوکارەکەی رایدەگەیەنن کە کوڕەکەیان هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس و هیچ جۆرە نەخۆشییەکیشی نەبووە. دەشڵێن تەرمەکەی شینبوونەوەو شوێنەواری ئەشکەنجەدانی پێوەیە.
زیرەک شەھید عەلی محەمەد خێزاندارەو خاوەنی سێ منداڵەو لە ناو بازاڕی ھەولێر کاری کردووە.
لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێکخستنی هەولێری یەکێتیی لەکۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا، ئەمڕۆ چواشەمە رایگەیاند: ئەگەر سکاڵاکەمان لە هەرێم جێی خۆی نەگرت، پەنا بۆ دادگاکانی بەغدا دەبەین و راستی رووداوەکە بۆ خەڵک ئاشکرا دەکەین، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا لیژنەیەکی پزیشکی دادوەری لە سلێمانییەوە بۆ توێکاری تەرمەکە گەیشتونەتە هەولێرو سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
لێپرسراوی مەڵبەنی 3ی یەکێتی وتیشی: زۆرجار بێ هیچ هۆکارێکی بڕواپێکراو کادرەکانمان لەلایەن ئاسایشەوە دەڕفێندرێن و دەستگیردەکرێن، بەڵام چیتر ئەو زوڵمە قبوڵناکەین و رێگە نادەین هیچ کادرێکمان بە نایاسایی دەستگیربکرێن و ئازار بدرێن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو