بەم نزیکانە مەرزی شوشمێ بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە
2023-06-18 16:59     1170 جار بینراوە      کۆمێنت
لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران مەرزی شوشمێی بەسەر کردەوە و رایگەیاند بەم نزیکانە مەرزەکە بە رەسمی بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بووژانەوەی ئابوری هەڵەبجە و هەورامان.
قوباد تاڵەبانی لە سەردانەکەیدا ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢۳ دوای ئەوەی بە وردی لە کێشە و گرفتەکانی مەرزەکەی کۆڵییەوە، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی هەفتەیەک لەمەوبەری خۆی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کرد کە بڕیارە بە هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کاربکرێت بۆ فراوانترکردنی مەرزی شوشمێ لە سنوری تەوێڵە.
هەر لە چوارچێوەی فراوانکردنی مەرزەکەدا، لە ماوەیەکی نزیکدا گەشتیاران دەتوانن بە رەسمی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەنێوان هەرێم و ئێراندا هاتووچۆ بکەن، ئەمەش یارمەتیدەردەبێت لە بوژانەوەی زیاتری ئابوری و گەشەکردنی کەرتی گەشتوگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە.
بابەتی زیاتر