كار بۆ به‌دۆكیۆمێنت كردنی تاوانه‌كانی خورماتوو ده‌كرێت
2017-12-18 21:51     1098 جار بینراوە      کۆمێنت
ئه‌مڕۆ (18ی كانوونی یه‌كه‌م) سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له‌گه‌ڵ رێكخراوی (AEHS)ی ئه‌مریكی و ژماره‌یه‌ك لەپارێزه‌رانی گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد‌و ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر بەدۆكیۆمێنتكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی خورماتوو ئه‌نجامدراوه‌و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش به‌ڵێنی هاوكاریكردن دەدات.
له‌و سه‌ردانه‌دا، ئه‌یاد ئیسماعیل كاكه‌یی، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان رایگه‌یاند: بەهاوكاری رێكخراوی (AEHS)ی ئه‌مریكی و لەپێناو بەجینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی دژ بەهاووڵاتیانی كوردی قه‌زای خومارتوو، هه‌ڵده‌ستن به‌تۆماركردن و دۆكیۆمێنتكردنی هه‌موو ئه‌و تاوانه دژبه مرۆییانه‌ی وه‌ك كوشتن و ده‌ستدرێژی و تاڵانكردن و سووتاندنی ماڵه‌كایان به‌رامبه‌رد هاوڵاتیانی كورد ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویستیان بەهاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه، به تایبه‌ت لەئێستادا زۆربه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دووزخورماتوو ئاواره‌ی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون.
لەبه‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بەگرنگ وه‌سفكردو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، لەپێناو به جینۆسایدناساندن و ناساندنی ئه‌و تاوانانه بەهه‌موو دونیا‌و لەچوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، زۆر گرنگه بەووردیی كار له‌سه‌ر دۆكیۆمێنتكردن و كۆكردنه‌وه‌ی بەڵگەكان بكرێت و ئاماده‌یی ئیداره‌كه‌شی پیشاندا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنیان له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان لەسنووره‌كەو به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌موو ئەو خێزانانه‌ی دوزخورماتوو كەئاواره‌ی گه‌رمیان بوون.
بابەتی زیاتر