قوباد تاڵەبانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەکات

  2023-07-06 12:29      208 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ نەسروڵڵا رەشنودی کونسوڵی گشتی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پێکەوە باسی دواپێشهاتە سیاسییەکان  و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان کرد و جەختیشان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەکان لە داهاتوودا.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە رۆژی پێنجشەمە ٦ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد لەسەر چۆنییەتی رێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی بازرگانانی هەردوولادابێت.
لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە هەماهەنگی زیاتربێت لەنێوان هەردوو حکومەت بۆ کارئاسانیکردن بۆ بازرگانان و ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئابوری هەردوو وڵاتدایە.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان کرا لە هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەکات و کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکرێت زیاتر رۆڵیان هەبێت لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی پێویستیشیان بۆ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو