قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کۆبووەوە
2023-07-06 18:27     299 جار بینراوە      کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە مارک ریچاردسن برایسن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کە بە مەبەستی ماڵئاوایی کردن و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق سەردانی کردبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە ٦ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران ستایشی رۆڵی باڵیۆزی بریتانیای کرد لە عێراق کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا رۆڵی گرنگی بینیوە لە هێورکردنەوەی بارگرژییەکانی نێوان لایەنە عێراقییەکان و بە تایبەتیش هاوکار و یارمەتیدەر بووە لە لێکتێگەیشتن و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەوەی مارک ریچارد برایسنی وەک دۆستێکی راستەقینەی عێراق و کوردستان ناوبرد و هیواشی خواست لە ئەرکی داهاتوویدا سەرکەوتووبێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە وەکچۆن لە ماوەکانی رابردوو پەیوەندییەکان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، پێویستە هەردوولا هەوڵ بدەن ئاستی لێکتێگەیشتن و پەیوەندییەکانی نێوانیان پەرەپێبدەن و پێکەوە کاربکەن بۆ گەشەپێدانی ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان و کێشە چارەسەرنەکراوەکانی نێوانیان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بەدوور لە بارگرژی بەپێی دەستور چارەسەر بکەن.
بابەتی زیاتر