دژەتیرۆرو دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عیراق تاوانبارێکی سپایکەر دەستگیردەکەن
2023-07-27 13:40     619 جار بینراوە      کۆمێنت
دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگری نیشتیمانیی عێراق، تاوانبارێکی سپایکەر دەستگیر دەکەن
پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدەدەن کە تێیدا داواکراو (عەبدولخالق خەزعەل سوڵتان) دەستگیرکرا.
داواکراوی دەستگیرکراو لە ساڵی 2013 چووەتە ناو گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، بەشداری لە چەندین کردەوەی تیرۆرستی کردووە دژ بە هێزە ئەمنییەکان لە سەڵاحەدین، هەروەها یەکێک بووە لە ئەنجامدەران و تاوانبارانیی کوشتارگەی سپایکەر لە ساڵی 2014.
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، بەرپرسی بەناو مەکتەبی عەسکەری ویلایەتی دیجلە بووە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ ناو (ویلایەتی نەینەوا)
ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێریکردنی ورد ئامانجەکە ئەنجامدرا، تیرۆرستی داواکراو لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا و پاشان ڕادەستی یاسا کرا.
بابەتی زیاتر