قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لەعیراق دەکات

  2023-08-02 19:22      411 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە



ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئاب، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازیکرد لە ڤیلی ڤارجولا، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کە کۆتایی بەئەرکەکەی هاتووە وەک باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەو بارەیەوە نووسوویەتی:

"ڤیلی ڤارجولا، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، لە کاتی ناکۆکییە سیاسییەکاندا رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکاندا. ئەمڕۆ لەهەولێر پێکەوە کۆبووینەوە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا. باسمان لە دواپێشهاتەکان و دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

ستایشی هەوڵ و ماندووبوونیم کرد لەپای پەرۆشی و هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتەوایی و ئارامی سیاسی لە عێراق و کوردستان. هیوای سەرکەوتنیشم بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو