قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی پێشوازییان کرد لە وەزیری بەرگری ئیستۆنیا
2023-08-02 22:30     451 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئاب، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە هەولێر پێشوازیکرد لە هاننۆ پیڤکۆر وەزیری بەرگری ئیستۆنیا.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەو بارەیەوە نووسوویەتی:
"لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، پێشوازیمان کرد لە بەڕێز هاننۆ پیڤکۆر وەزیری بەرگری ئیستۆنیا. تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان کرد لە بواری سەربازی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.
ئیستۆنیا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هاوکار و پشتیوانمان بووە، لەم چوارچێوەیەدا داوامان کرد پشتیوانییەکانی ئیستۆنیا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بێت.
نەک تەنھا لەبواری سەربازی، بەڵکو لەبواری بەدیجیتاڵکردنی کاروباری حکومەت سودمان لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە بینیوە. داوامان کرد پەیوەندییەکانمان لەبوارەکانیتریش بەهێزتر بکەین".
بابەتی زیاتر