قوباد تاڵەبانی لەنۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان، پەیامێکی بڵاوکردەوە

  2023-08-03 19:53      877 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەنۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان، پەیامێکی بڵاوکردەوە. 
دەقی پەیامەکە...
لە نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان لەلایەن  تیرۆریستانی داعشەوە، یادی تاڵی هەموو قوربانیانی ئەو تاوانە گەورەیە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین. 
ئێزدییەکان لەپێشتریش رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ستەمی گەورە بوونەتەوە کە جینۆساید کردنیان بە دەستی داعش دوا وێستگەی ئەو ستەمە گەورەیە بوو، بەڵام ئەوەی جێگای هیوایە، ئەمجارەیان بە تەنها نەمانەوە، بەڵکو هەموو کورد و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی هاوسۆز و پشتیوانیان بوون. 
یادی نۆ ساڵەی ئەم تاوانە گەورەیە جیاوازتریش بوو چونکە حکومەتی شانشینی یەکگرتووی بریتانیا چووە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە بە فەرمی ئەم کۆمەڵکوژییەیان وەک جینۆساید ناساندوە، ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی ئێزدییەکان لە داهاتوودا. سوپاسی حکومەتی بەریتانیا و هەموو ئەو وڵاتانەش دەکەم کە ئەم هەنگاوە پێویست و گرنگەیان ناوە. 
قوباد تاڵەبانی 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو